لایەنە شیعەکان رێکەوتون بۆ پشتیوانی کازمی

لایه‌نه شیعییه‌كان له ماڵی هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كۆبوونه‌ته‌وه و رێككه‌وتن.
کۆبوونەوەیەک لە ماڵی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کراوە و لایەنە شیعەکان لە سەر پێک هێنانی کابینەکەی مستەفا کازمی رێکەوتوون .
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کاروباری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ بۆ میدیا عێراقیەکانی ئاشکرا کردووە ، لایەنە شیعەکان لە کۆبوونەوەیەکدا لە ماڵی هادی عامری رێکەوتون بۆ پشتیوانی لە مستەفا کازمی .
هاوکات لەو زانیاریەدا باس لەوە کراوە لایه‌نه شیعییه‌كان تێبینیەکی ئەتۆیان له‌سه‌ر هه‌شت وه‌زیری كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی نه‌بووه و ناوی كاندیده‌كان ڕه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی كراوه بۆ دڵنیابوون له رابردووی کارەکانیان .
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە کراوە لایەنە شیعیەکان ڕێکەوتوون لە سەر ئەوەی ئەو وەزارەتانە سیادی نین و چەند کاندیدێک ڕەت کراونەتەوە و وەزارەتە ئەمنییەکانیش تا ئیستا بە بەتاڵی ماونەتەوە تا کاتی دەنگ دان