فەڵەستین لەسەر زنجیرەكانی ڕەمەزان ھاتە دەنگ

وەزارەتی ڕۆشنبیری فەڵەستین داوای ڕاگرتنی زنجیرە دراماكانی مانگی ڕەمەزان دەكات

 

لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتی ڕۆشنبیری فەڵەستین ھاتووە كە زۆرێك لە دراماكانی ڕەمەزان لێدانە لە مێژووی فەڵەستین و ڕاستیەكان پێچەوانە كراونەتەوە بۆیە داوای ڕاگرتنی ھەندێك دراماكانی كەناڵە عەرەبیەكان دەكات.

 

ھەندێك لە دراماكانی ڕەمەزان لە شاشەی كەناڵە عەرەبیەكان تایبەت كراون بە باسكردنی مێژووی فەڵەستین و ئیسرائیل كە ڕەوایەتی دەدەن بە لایەنی دووەم و دژی فەڵەستینن بە پێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی ڕۆشنبیری فەڵەستین

Back to top button