د. بەرهەم ساڵح : مووچەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان وەك سەرجەم هاووڵاتیانی تری عیراق مافێكی دەستوورییە

 

 

ئەمڕۆ د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و چەند ئەندامێكی تر، جەختی لەوە کردەوە ، مووچەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان وەك سەرجەم هاووڵاتیانی تری عیراق مافێكی دەستوورییە و نابێت ململانێ سیاسییەکان ببێتە هۆی بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان .

 

 

هاوکات سەبارەت بە پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند  پێویستە بۆ چارەسەری شەفافی  داهاتەكان و یاسای نەوت و گاز، پەنا بەرینە بەر دەستوور و بە پابەندی یاسای بودجە بین لە پێناو  بەرژەوەندی نیشتمانی.

 

 

سەرۆك كۆمار هەروەها دەڵێت ، مووچەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان وەك سەرجەم هاووڵاتیانی تری عیراق مافێكی دەستوورییە و بە هێچ شێوەیەک نابێت بە هۆی سەرهەڵدانی کێشە سیاسییەكانەوە قووتی خەڵک ببڕدرێت ، بۆیەش  پێویستە بەشێوەیەكی شەفافانە پرسی تەسوییەی دارایی  بە پێی خالەکانی دەستوور و یاسای بودجە یەکلا بکرێتەوە ، هاوکاتیش نابێت ئەمە ببێتە هۆی  دواخستن یا بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان .

Back to top button