به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێرڕاگەیاندراوێک ئاراستەی هاووڵاتیانی هەولێر دەکات

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر چاك بوونه‌وه‌ی 2 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنای له‌ په‌تاكه‌ راگه‌یاند.

 

له‌وراگه‌یاندراوەدا  دلۆڤان محەممه‌د فاتح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر دەنووسێت ،  دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ، 2 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیرە.

 

دەقی ڕگەیاندراوەکە

  • هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

 

  • کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۱٦۱) کەس.

 

  • سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە

خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

 

  • زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

 

د.دلۆڤان محمدفاتح جلال

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر

۲۸ی نیسانی ۲٠۲٠

 

Back to top button