گەروسنگای دەڤەری سیدەکان لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومان کرا
لە دوای چەندین جار سووڕانەوە بە سەر ناوچەی گەروسنگای دەڤەری سیدەکان بە بیانوی هێزەکانی پەکەکە ، فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا ئێوارەی ئەمرۆ ئەو ناوچەیان بۆردومان کرد .
بۆردومانەکە نزیک ناوچەکانی گەروسنگا و بێرکم و سنین و بن قەڵات و چیای بۆلی کونە کۆتری گرتۆتەوە، کە ئەم گوندانە ناوچەی قەدەغەکراون و چەند ساڵێکە چۆڵکراون بە هۆی چەکدارانی پەکەکەوە .
هاوکات ماڵپەڕی هەنگاو ئاشکرای دەکات بە هۆی بۆردومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیە لە ناوچە سنوورییەکانی باشوور، باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان دوو لاوی خەڵکی “شنۆ”ی رۆژهەلاتی کوردستان کە بە مەبەستی کۆ کردنەوە گیای بەهاری چووبوونە ئەوێ، گیانیان لە دەست دا.