تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا سنووری یەک ملیۆنی تێپەڕ کرد

 

بە پێی ڕاپۆرتی زانکۆی ( جانز هاپکینز ) رۆژی سێشەممە ئاشکرای دەکات تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتۆتە 1 ملیۆن و 2 هەزار و 498 کەس .

 

هەر لەو ڕاپۆرتەدا باس لە مردن بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەکات و دەڵێت تا ئێستا بە هۆی کۆڤید 19 لە جیهاندا 213 هەزار و 824 کەس مردوون .

 

لە دوای ئەمریکا . ئیسپانیا بە 232 هەزار و 128 کەس ، ئیتالیا بە 201 هەزار و 505 کەس، فەڕەنسا بە 166 هەزار و 36 کەس ، ئاڵمانیا بە 159 هەزار و 137 کەس ، بەریتانیا بە 158 هەزار و 354 کەس ، تورکیا بە 114 هەزار و 653 کەس ، رووسیا بە 93 هەزار و 558 کەس ، ئێران بە 92 هەزار و 558 کەس ، چین بە 83 هەزار و 938 کەس تووشبوو بە کۆڤید 19 ، ئەو 10 وڵاتەن لە جیهاندا کە ئاماری سەرترین تووشبووانیان لێ تۆمار کراوە

Back to top button