عەبادی مووچەی سەرۆككۆمار ئاشكرا دەكات و هۆشداری لە رووخانی حشدی شەعبی دەدات
حەیدەر عەبادی ڕابەری هاوپەیمانی نەسـر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی دا مەترسی ڕوخانی دامەزراوەی حەشدی شەعبی خستەڕوو بەهۆی ململانە سیاسیەکان هەروەها گوتی لە دوای دەست بەکاربوونی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی گەنجینەی دەوڵەت نزیکەی 18 ملیار دۆلاری تێدابوو “.
عەبادی ئاماژەی دا دوای دەست بەکاربوونمان لە حکومەت بـڕی 5 , 5 ملیار دۆلار قەرزاری بەڵێندەران بووین و زۆرینەی پڕۆژەکان بەر لە پێکهێنانی حکومەتەکەم لە ڕووی ئابووریەوە بێ کەڵك بوون”.
روونیشی کردەوە کە مووچەی مانگانەی سەرۆك کۆمار 82 ملیۆن دینار بوو بەڵام توانیمان بە ڕێژەی 70 % کەمی کەینەوە ئەو کاتەی سەرۆکایەتی حکومەتمان دەکرد”.
سەرچاوە: المسـٲلە