مستەفا چاورەش: پیشمەرگە ناكشێتەوە و پێویستە دەنگمان بەرامبەر مالیكی یەكبخەین
خواكوڕك
دوای ئەوەی نوری مالیكی لە وڵاتی ئێران گوتی دەبێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە سنورەكانی پێش ساڵی 2003 وتەكانی مالیكی لەسەر ئاستی سیاسیو سەربازی كوردستان زۆر بەتوندی رەخنەی لێگیراوە, هاوكات ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت:” پێشمەرگە بە ئیرادەی گەڵێكەوە پابەندە خوێنی بەخشیوەو ناكشێتەوە, چونكە ئەو سنورانە سنوری كوردستانین.
مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پەیوەست بەم بابەتە ڕایگەیاند:” نوری مالیكی بۆ ئەوە چووەتە ئێران كە بە پێشمەرگە بڵێت بكشێنەوە ، بەڵام پیشمەرگە بە ئیرادەی گەلێكەوە پابەندە و خوێنی بەخشیوەو ناكشێتەوە ، چونكە ئەو سنورانە سنوری كوردستانین، بۆیە هیچ پاساوێك بۆ قسەكانی مالیكی نییە و كوردستان خاوەنی خۆی هەیە و كشانەوەی پیشمەرگە بەدەست ئامر فەوج و بەرپرسی میحوەرێك نییە ، بەلكو پێشمەرگە پابەندی ئیرادەی گەڵە .
لە بەشێ:ی دیكەی قسەكانیدا مستەفا چاوڕەش دەڵێت:” لەهەموو شتێكدا ناكۆك بین ، لە پشتیوانی پیشمەرگەدا ناكۆك نین ، پێویستە دەنگمان یەكبخەین بەرامبەر قسەكانی مالیكی و ناكرێت ئاوا بۆی بچێتە سەر هەڕەشەو لێداوانی چەواشەكارانە بدات .