نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهیاندا

ئەمڕۆ نرخی نەوت، لە بازاڕەکانی جیهادا بەرزبوویەوە و بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٢٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٩، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی وزەی جیهانییدا بە ٢٣ دۆلار و ٢٧ سەنتە مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیی ١٣ دۆلار و ٦٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە جیهاندا، نرخی نەوت لە ٢٠ ساڵی رابردوودا کەمترین نرخی تۆمار کردوە.

Back to top button