کیلیان مباپێ جوانترین گۆڵ بە بۆچوونی خۆی دیاری دەکات

کیلیان مباپێ ئەستێرەی فەرەنسی یانە پاریس سان جێرمان لە تازەترین چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنیدا باسی جوانترین گۆڵ دەکات کە سەرسامی کردوە. مباپێ لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ تۆڕی هەواڵی (بی ئین سپۆرتس) گوتی جوانترین گۆڵ کە بینیومە گۆڵەکەی (کریستیانۆ ڕۆنالدۆ) بوو بەرانبەر یۆڤێنتۆس لە چامپیۆنزلیگی 2018 کاتێک بە لێدانێکی (دەبل کیک) توانی گۆڵێکی زۆر نایاب تۆمار بکات، دەربارەی ڕۆناڵدۆش مباپێ دەڵێت من چەند یاریزانێک بە نموونەی باڵای خۆم دەزانم بێ گومان یەک لەوانە کریستیانۆ رۆناڵدۆیە هەموو کاتێک ئەوی یاریزانەم بەدڵ بووە، هەروەها چێژ لە یاریکردن لەگەڵ نێیمار جۆنیۆر دەبینم.

دەربارەی گرنگترین گۆڵ کە خۆی تۆماری کردبێت، مباپێ دەڵێت بەلای من گۆڵەکەم بەرامبەر کڕواتیا بە یەکێک لە گرنگترین گۆڵەکانی مێژووی خۆم هەژمار دەکەم لەبەر ئەوەی لەیاری کۆتایی مۆندیال بوو، توانیم هاوکاری تیپەکەم بکەم، بۆ ئەوەی مۆندیال بباتەوە.

Back to top button