ئەمریکا : تووشبوانی کۆرۆنا یەک ملیۆن ٣٥ هەزار کەسی تێپەڕاند

ژماره‌ى تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە ئەمریکا لە بەرزبوونەوەدایە، هەتا ئێستا‌ زیاتر له‌ 59 هه‌زار هاووڵاتی ئەمریکیی، بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، نوێترین ئاماره‌كانی تووشبوانى ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، بەرزبووەتەوە بۆ یه‌ك ملیۆن و 35 هه‌زار و 765 هاووڵاتی لە وڵاتەکەدا.

له‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكادا، هەتا ئێستا 59 هه‌زار و 266 هاووڵاتی وڵاتەکە به‌هۆى ڤایرۆسەکەوە گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، هەروەها 142 هه‌زار و 238 هاووڵاتی ولاتەکەش نەخۆشییەکەیان پەڕاندوە و چاك بوونه‌ته‌وه‌.

شیاوی باسه‌‌ ئه‌مریكا له‌ ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی هه‌موو وڵاتانی جیهانه له‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ و ژماره‌ی تووشبوون و مردن به‌هۆی په‌تاكه‌ و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی زانكۆی جۆنز هۆپكێنز، تا ئێستا زیاتر له‌ 56 هه‌زار كه‌س له‌ ئه‌مریكا به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

Back to top button