ئەڵمانیا دەست بە مه‌شق و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە دەکاتەوە
تیمێكی راوێژكارانی سەربازیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاكسازیی وەزارەتی پێشمەرگە، تاوتوێی چۆنێتی بەڕێوەچوونی كاروبارەكان و بەردەوامیدان بە هاوئاهەنگی و هاوكارییەكانی نێوانیان دەكەن.
لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرا كراوە، لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگە، دلێر میران بەڕێوەبەری چاكسازی لەگەڵ تیمێكی راوێژكارانی سەربازیی هێزەكانی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبوون لە كۆڵۆنێڵ پاسكال و كۆڵۆنێڵ بروسك، كۆ بوونەوە.
کۆبوونەوەکە له باره‌گای بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بووە و لیوا دلێر میران به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی و ژماریه‌ك له ئه‌فسه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه پێشوازییان له تیمێكی راوێژكارانی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتبوون له كۆڵۆنێڵ پاسکال و كۆڵۆنێڵ بروسک.
باس لەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا دووپاتیان لە گرنگیی پێوەندی و هاوئاهەنگی نێوانیان كردەوە، لەمبارەیەوە تیمەكەی هێزەكانی ئەڵمانیا رایانگەیاند، بەردەوام دەبن لە راوێژكاری و مەشق و راهێنانەكان بە پێشمەرگە و هاوئاهانگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە.
لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا سەرجەم هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق بۆ شەڕی داعش، چالاكییەكانیان ڕاگرت تەنیا لە هەرێمی كوردستان بەردەوامن.