ئومێد خۆشناو: مانگی داهاتوو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه
دواى ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مانی كوردستان پشووی وه‌رزی وه‌رگرت و هاوكات ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێم بڵاو بووه‌وه په‌رله‌مان له ئێستادا لهسهوو به‌ندی ئاماده‌كاریه بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی یاسا دانان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتیش رایده‌گه‌یێنێت كه مانگی داهاتوو ده‌ست به دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌نه‌وه.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌و باره‌وه رایگه‌یاندووه “ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان به‌ڕێوه‌چو به‌پێی ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه بڕیارمان دا كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له وه‌رزی یاساداناندا ده‌ستپێبكاته‌وه”.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی راشیگه‌یاند كه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له مانگی داهاتودا ده‌ستپێبكه‌نه‌وه هه‌رچه‌ند دیار نییه چ رۆژێك دانیشتنه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه كۆبونه‌وه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن و گفتوگۆی دووه‌م له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكان ده‌كرێت و پڕۆژه‌یاسای نوێش پێشكه‌ش ده‌كرێت.