دەست لەكاركێشانەوەی میدیاكارانی یەكیتی دەستی پێكرد
خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی سەرەتای هەفتەی رابردوو نزیك بە 500 میدیاكاری یەكێتی هەڕەشەی دەست لەكار كێشانەوەو سكاڵا تۆماركردنیان لە بەر پرسانی حزبەكەیان كردوو لە بەرامبەر دواخستنی مووچەیان, لە لایەكی تر میدیاكارێكی دیاری یەكێتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبوك نوسیویەتی بەهۆی ناعەداڵەتیو پشتگوێخستنی ژیانو گوزەرانیان لە لایەن سەركردایەتی حزبەكەیان دەست لەكار كێشانەوەی خۆیی راگەیاند.
سەركۆ جمال سەرنوسەری ماڵپەری ئاڕاستەی زمانحاڵی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی یەكێتی لەواڵی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك دەست لەكار كێشانەوەی خۆی لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕادەگەیەنێت و دەڵێت:” ماوەی ساڵێك زیاتر وەك سەرنووسەری سایتی ئاراستە كە پێگەی رەسمی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی یەكیتی نیشتیمانی كوردستانە ، دەست بەكار بووم ، بەڵام ماوەی زیاتر لە مانگێكە دەستم لەكار كێشاوەتەوە .
ئەو میدیا كارەی یەكێتی لە روونكردنەوەكەیدا دەنوسێت :” ئاشكرایە دەستێوەردان لەكارەكانم هەبوو لەلایەن كەسی نەشارەزاوە، جگە لەوەش پێم قبوڵ ناكرێت دزی ئاشكرا لە سەروی منەوە بكرێ و سەرەڕای ئەوەش حەقم بخورێت .
هەروەها سەرنوسەری مالپەری ئاراستە لە كۆتایی رونكردنەوەكەیدا دەڵێت:” بەداخەوە بۆ یەكێتی لەم سەردەمە كە ڕاگەیاندنەكانی گرنگترین ئامرازن داوەتە دەست كەسانێك كە ئەلفوبێی ڕاگەیاندن نازانن و ڕێگەش نادەن كەسانی شارەزا كارەكانی خۆیان ئەنجام بدەن .
بە پێی زانیارییەكانی خواكوڕك لە نێو دەزگاكانی ڕاگەیاندنی یەكێتی ژمارەیەك بە میدیاكاران و ڕۆژنامەنووسان دەستیان لە كار كێشاوەتەوەو تا ئێستا نزیك بە(50) سیڤیان پێشكەش بە كەناڵەكانی ( K24 و رووداو ) كردووە, هاوكات لەچەند رۆژی رابردووشدا نزیك بە (500) میدیاكاری یەكێتی سكاڵایان لە چەند ڕێكخراوێكی نێودەولەتی لەسەر بەرپرسانی باڵاو سەركردایەتی حزبەكەیان تۆمار كرد.