ئه‌حمه‌د سه‌فار: هه‌ولێر و به‌غدا له‌ باره‌ی ناردنی مووچه‌ رێككه‌وتنی كۆتایی ده‌كه‌ن

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا گه‌ڕێكی دیكه‌ی گفتوگۆیان ده‌ست پێكرده‌وه‌ له‌ باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له‌ بواره‌كانی وزه‌و نه‌وت بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرای كردووه‌ كه‌، بڕیارە ئەمڕۆ شاندەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رێككەوتنێك بكەن بۆ ئەوەی هەرێم نەوت رادەست بكات و ئەوانیش موچە رەوانە بكەن.


د. ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە ماڵپەری فەرمیی پارتی راگەیاندوە، بڕیارە شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە لەئێستادا لە بەغدان، ئەمڕۆ رێككەوتنێك واژۆ بكەن و هەرێمی كوردستانیش بەپێی ئەو رێككەوتنەی دەكرێت، نەوت رادەستی بەغدا دەكات و ئەوانیش لە ‌بەرامبەردا موچە رەوانە دەكەن.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق وتیشی “موچەی هەرێمی كوردستان بۆ ئەم مانگە ئامادەكراوە و ئەوەی بەغداش دابەشكراوە، ئەمڕۆ رێككەوتنەكە دەكرێت، تا دوو رۆژی دیكە‌ بەغدا موچەی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات و كێشەكە چارەسەر دەبێت”.

Back to top button