گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: گریمانەی ئەوە ھەیە دووبارە قەدەغەی ھاتوچۆ پەیڕەو بکرێت
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو ژماره‌ی تووش بووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا روو له هه‌ڵكشان بوو، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایده‌گه‌یێنێت كه مه‌ترسی كۆرۆنا به‌رده‌وامه ئه‌گه‌ر هه‌یه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یێندرێته‌وه.
د. محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه كه له ئێستادا به هۆی زیاد بوونی چه‌ند حاله‌تێكی هه‌لگری ڤایرۆسی كۆرۆنا گریمانەی ئەوە ھەیە دووبارە قەدەغەی ھاتوچۆ پەیڕەو بکرێت”
شایه‌نی باسه له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته تا ئێستا 18 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه