حکومەتی هەرێم به خستنهرووی بهڵگهو داتا پەیامێک ئاراستەی بەغدا دەکات
دوای ئهوهی حكومهتی عیراق مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستانی بڕیی دیوانی سهرۆكایهتی ئهنجومهنی وهزیران له رێگای خستنه رووی ژمارهیهك داتا و زانیاری و بهلگهنامهی یاسایی وهڵامی ئهمیندارێتی گشتی ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق دهداتهوهو پێی رادهگهیێنێـت كه بڕینی بوودجهو مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان نا یاسایی و نادهستوریه.
لە نامەکەدا کە چەندین خشتەی لە گەڵ هاوپێچ کراوە ئاماژە بەوە دراوە کە بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ، پێشێلکردنی مافی یاسایی و دەستووریی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە کە هاوشانی مووچەخۆرانی دیکەی عێراق ئەرکەکانیان لە خزمەتکردنی گشتیدا ئەنجام دەدەن.
گرنگترین خاڵەکانی وەڵامنامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان :
• بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نایاسایی و نادەستوورییە.
• حکومەتی عێراق لە ساڵی 2019 پێشوەختە پارەی رادەستنەکردنی 250 هەزار بەرمیلی رۆژانەی لە هەرێم بڕیوە.
• هەرچەندە پێشمەرگە بە پێیی دەستووری عێراق بەشێکە لە سیستەمی بەرگری عێراق و رۆڵێکی سەرەکی و گرنگی لە شەڕی دژی تیرۆر بینیوە و قوربانییەکی زۆری داوە بەڵام تا ئێستا حکومەتی عێراف هیچ مووچە و شایستەیەکی دارایی بۆ پێشمەرگە خەرج نەکردووە.
• حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا میوانداری زیاتر لە ملیۆنێک پەنابەر و و ئاوارەی کردووە بەتایبەتی ئاوارەکانی پارێزگاکانی عێراق کە بە تەنیا بەرپرسیارێتی خەرجییەکانی لە ئەستۆگرتووە و حکومەتی عێراق لەم رووەوە هیچ هاوکارییەک و یارمەتییەکی پێشکەش نەکردووە .
• حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی بە سەرجەم ئەو زیانانەی هاوپێچ کردووە کە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق لە 1963 تا 2003 بە هەرێمی کوردستانیان گەیاندووە کە دەکاتە بڕی ( 384.698.302.600 ) سێسەد هەشتاو چوار ملیار دۆلار و شەسەت و نەوەت هەشت ملیۆن و سێسەد و دوو هەزار و شەسەد دۆلار .
جێی ئاماژەیە کە ئەمڕۆ میدیاکانی عێراق بە گرنگییەوە وەڵامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان بڵاوکردەوە.
بۆ بینینی بهڵگهكان لێره كلــــیك بكه