کازمی کارنامەی کابینەکەی رادەستی پەرلەمانی عێراق کرد
ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێرراو پرۆگرامی كابینه‌كه‌ی خۆی مۆركردو ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بۆ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌ن و په‌سه‌ندكردنی كابینه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكات.
له‌و باره‌یەوە نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی كازمی دیمەنێکی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه تێیدا مسته‌فا كازمی ده‌رده‌كه‌وێت پرۆگرامی كابینه‌كه‌ی مۆرده‌كات و له وته‌یه‌كی كورتدا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ته پرۆگرامی كابینه‌كه‌م مۆردهكهم، بژی عیراق به خاك و گه‌ل و سه‌روه‌ری نیشتمانییه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه كازمی پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی ته‌واوكردووه ته‌نیا وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ نه‌بێت كه شیعه‌كان ناكۆكییه‌كی زۆریان له‌باره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه هه‌یه‌و لایه‌نه سونییه‌كانیش ناكۆكییه‌كی كه‌متریان له‌باره‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه هه‌یه‌و
كازمی له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتووه تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا چاره‌سه‌ر بكات.