وەزارەتی تەندروستی: لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو هیچ کەس لە کوردستان تووشی کۆرۆنا نەبووە

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٦٥)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (٩٣٧٢) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٥٢٨) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٤٣٦) لە هەولێر، (٢٢٥) لە سلێمانی، (٨٢٦) لە دهۆك، (٤١) لە ڕاپەرین. وە (٧٨٤٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (١٧٦) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٦١٢) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٧٩٥) هەولێر، (٥٠٢) سلێمانی، (٣٠٠) دهۆك، (١٥) ڕاپەرین، دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٦٦) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٢٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٣٦) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٩ی نیسانی٢٠٢٠

Back to top button