وۆڵ ستریت جۆرناڵ:داعش مەترسییە لەسەر عێراق

 

لە ڕاپۆرتێكی تایبەت ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بە مەترسیەكانی داعش كردووە لەسەر عێراق و سووریا و پێی وایە داعش بەھێزەو لە ئایندەش دەست بە كۆنتڕۆڵ كردنی چەند شارێك دەكات.

 

ڕۆژنامەكە ئەوە دەخاتەڕوو كە داعش ئێستا لە ناوچە بیابانییەكان پێگەی ھەیەو ھێرشی لێوە دەكاتە سەر ھێزەكانی عێراق.

 

چەكدارە بیانیەكان مژارێكی تری ڕۆژنامەكەن و ئەوە خراوەتەڕوو داعش سەرجەم بیانیەكانی بۆ ئەنجامدانی ھێرش ھێناوەتە عێراق و دوو ساڵە كار لەو پرسە دەكات

Back to top button