رۆژنامەیەكی عەرەبی: مالیكی دوای شەڕی موسڵ لە ڕێگای حەشدی شەعبی هێرش دەكاتە سەر كوردو توركمان

خواكوڕك
دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی ئێرانی كرد, لە میانەی سەردانەكەی چاوی بە بەرپرسانی باڵای ئێران كەوت, رۆژنامەیەكی عەرەبیش هۆكاری سەردانەكەی مالیكی بۆ ئێران ئاشكرا دەكات دەڵێت, مالیكی دەخوازێت سەرپەرشتی حەشدی شەعبی وەربرگرێت, بۆیە چوەتە ئێران تا رەزامەندی ئەو وڵاتە بەدەست بهێنێت.

ڕۆژنامەی عوكازی عەرەبی بڵاویكردەوە سەردانی نوری مالیكی جیگری سەرۆك كۆماری عێراق بۆ تاران بەمەبەستی پشتگیری و پشتیوانی ئێرانە بۆ ئەوەی ببێتە سەرپەرشتیاری حەشدی شەعبی، سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە داوە كە مالیكی داوای پشتگیری لە محەمەد جەعفەری سەركردەی سوپای پاسدارانی ئێران كردووە كە ڕەزامەندی بدات دوای شەری موسڵ بكرێتە سەركردەی چەكدارانی میلیشیای حەشدی شەعبی.

ئەو رۆژنامە عەرەبی یە ئاماژەش بەوە دەدات كە هەوڵەكانی مالیكی بۆ ئەوەیە دوای شەڕی موسڵ لە ڕێگای حەشدی شەعبی یەوە هێرش بكاتە سەر كوردو توركمانەكان بۆ ڕێگەگرتن لە دابەشكردنی نەینەوا، لەلایەكی ترەوە مالیكی داوای پڕچەككردنی چەكدارانی میلیشیای حەشدی شەعبی كردووە لە تاران.

Back to top button