مایک پۆمپیۆ بۆ حکومەتی عێراق : واز لە تایفەگەری و عەشیرەیی بێنن
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پرێسکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وێرای دەربڕینی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ مسەتاف کازمی وەک ڕاسپێردراوە بۆ پێک هێنانی کابینەی نوێ گووتی عێراق پێویستی بە حکومەتێکە دوور بێت لە سەپاندنی باوەڕی تایفەگەری و دەستی دەرەکی ، بۆیەش واباشترە خۆیان ڕێکەون و واز لە پشکداری بێنن .
هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا له حكوومهتی عێراق دەکات داواکاریەکانی گەلانی ناوعێراق جێبهجێ بكات و جڵەوی ئەو گروپە چەكدارانە بخاتەژێردەستی خۆی و ڕێگە نهدرێت ئاسایش و سەقامگیریی ناوخۆ پشێوێنن لە پێناو ئامانجێکی دەرەکیدا