شاندی هەرێمی كوردستان لە‌گە‌ڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق كۆبۆوە

 

 

شاندی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی ، دوای ئەوەی لە گەڵ باڵی سیاسیی ڕەوتی سەدر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا ، دواتر لە گەڵ محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا .

 

لەم کۆبوونەوەدا و تاوتوێی چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدایان كرد

 

لەمبارەوە نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا دەنووسێت ئەمڕۆ 29ی نیسان شاندی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، سەردانی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمانی عیراقی كرد و لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا هەدوولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەری گشتگیری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا

 

هاوکات ئاشكراشی  دەکات ، كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عیراق و لایەنە عێراقییەكانی تر  ئەمشەو و سبەی بەردەوام دەبێت و ئەگەری هەیە تا یەکلا بوونەوەی کێشەکان شاندی حکومەت لە بەغدا بمێنێتەوە .

Back to top button