سلێمانی : بوومەلەرزەکەی ئەمشەو لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر روویداوە
ئەمشەو کاتژمێر 8:01 خولەکی شەو بە هۆی بوومەلەرزەوە سلێمانی و دەروبەری لەرزینەوە و هاووڵاتیان بە تەواوەتی هەستیان پێکرد .
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرای دەکات ، بوومەلەرزەکەی ئهمشهو بە هێز بووەو لە قووڵایی 10 کیلۆمەتردا ڕوویداوە.
وەک بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاندووە چەقی بومەلەرزەكە قەزای چەمچەماڵ بووە لە سنوری پارێزگای سلێمانی
گوڕی بومەلەرزەكەش 4.6 پلە بە پێوەری ریختەر بووە، بە قوڵایی 10 كیلۆمەتری زەوی.
لە درێژەدا دەنووسێت سەنتەری بومەلەرزەكە 27 كیلۆمەتری چەمچەماڵ و 31 كیلۆمەتر لە سلێمانیەوە دووربووە.