عێراق : رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا 2 هەزار کەسی تێپەڕاندووە

 

لە نوێترین ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا ، کە تایبەتە بە 24 کاتژمێری ڕابردوو ئاشکرای دەکات پشكنینی پزیشكی بۆ 8 هه‌زار و 278 گومانلێكراو ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 75 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌‌ پشتڕاست كراوەتەوە .

 

 

به‌غدا/ روسافه‌: 15 حاڵه‌ت

 

به‌غدا/ كه‌رخ: 3 حاڵه‌ت

 

به‌غدا/ شاری پزیشكی: 2 حاڵه‌ت

 

به‌سره‌: 50 حاڵه‌ت

 

كه‌ربه‌لا: 1 حاڵه‌ت

 

واست: 1 حاڵه‌ت

 

موسه‌ننا: 3 حاڵه‌ت

هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 2 كه‌س به‌هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا  گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، دوو کەسەکە  شاری به‌غدان و یه‌كێكیان له‌ ناوچه‌ی روسافه‌ و ئه‌وی دیكه‌شیان له‌ ناوچه‌ی كه‌رخ بووه‌.

 

هەروەها دەنووسێت  27 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش تۆمار کراوە .

 

 

به‌غدا/ روسافه‌: 8 حاڵه‌ت

 

به‌غدا/ كه‌رخ: 1 حاڵه‌ت

 

به‌غدا شاری پزیشكی: 8 حاڵه‌ت

 

نه‌جه‌ف: 1 حاڵه‌ت

 

كه‌ربه‌لا: 1 حاڵه‌ت

 

به‌سره‌: 1 حاڵه‌ت

 

كه‌ركووك: 2 حاڵه‌ت

 

زیقار: 1 حاڵه‌ت

 

موسه‌ننا: 2 حاڵه‌ت

 

هه‌ولێر: 2 حاڵه‌ت

 

Back to top button