پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو نهینی دەستەمۆكردنی پەرلەمانتارە كوردەكان لە بەغدا ئاشكرا دەكات

پەرلەمانتارێكی سەر بە یەكگرتووی ئیسلامی لەبارەی خستنە داوی پەرلەمانتارەكانی كورد چەند نهێنیەك ئاشكرا دەكات و دەگێرێتەوە كە سەرەتا چۆن ویستوویانە بیخەنە داوەوە”.

ئوسامە جەمیل ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاشكرا دەكات”.یەکەم رۆژ کە چوومە بەغدا سیمکارتێکی زەینیان پێدام و گوتیان ئەوە باڵانسی ناوێ، دوو کاژێر دوای کردنەوەی سیمکارتەکە زەنگێکم بۆ هات و وەڵامم داوە، ئافرەتێک بە دەنگێکی ناسک پێی گوتم: جوانترین ئافرەتمان لایە گەورەم، ژن، کچ، کچی تازە پێگەشتوو”.

هەروەها دەشلێـت”دوای چەندینجار پەیوەندیکردن، لە کۆتاییدا سوێندم بۆ خوارد کە من لە حیزبێکی ئیسلامیم و ھەرگیز کاری وا ناکەم ئینجا وازی ھێنا”.

ئوسامە جەمیل دەشلێت”ئەم پۆستەم لە ساڵی ٢٠١٨ دانا و بۆ چەند پەرلەمانتارێکی سەرکەوتووی ئەم خولەم نارد بۆ ئەوەی نەکەونە داوەکەوە، بەداخەوە دەنگۆی ئەوە ھەیە کە ھێشتا پەرلەمانتاری کورد ھەبن و لە ریگەی ئافرەتەوە بکەونە داوی دەزگا ھەواڵگرییەکان”.

هەر لەبارەی پەرلەمانتارە كوردەكان ئوسامە جەمیل دەشلێت”دەبێ پەرلەمانتارانی کورد ئاگاداربن، کە عێراق گەڕاوەتەوە بۆ 1500ساڵ پێش ئێستا، گەڕاوەتەوە بۆ ئەو سەردەمەی کە هەر کەسیان بە دوژمنی خۆیان بزانیبا بە ژنی جوان و پارە دەستەمۆیان دەکرد.

Back to top button