مالیکی هەڵوێست و بۆچوونێکی جیاوازتر لە پێشوو ئاراستەی قوباد تاڵەبانی دەکات

 

 

مالیکی : با داهاتە نشتیمانیەکان دابەش کەیین

 

هاوکات لە گەڵ سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا و بەرێوەچوونی چەندین دیدار و گفتوگۆ لە گەڵ لایەنەکانی حکومەتی ناوەندی و لایەنە سیاسی و ئایینەیەکان لە بەغدا ، میدیاکانی عێراقی بە گرینگییەوە باس لە سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم کوردستان دەکەن و بە وردی هەواڵەکان دەگوازنەوە .

 

سەبارەت بە چاوپێکەوتنی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تایبەت قوباد تالەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ مالیکی ئاشکرای دەکەن ، لەو دیدارەدا مالیکی داوایەک ئاراستەی قوباد تاڵەبانی دەکات .

 

داوای مالیکی شەفافسازی داهاتەکانی گشتی عێراق بووە و لە دوای تاوتوێی ئەو بابەتە ،  دوولایەن جەخت لەوە دەکەنەوە پێویستە بڕیار بدرێت ، یاسایەکی تایبەت بە نەوت وگاز دەربکرێت بە پێناسەی  داهاتی نیشتیمانی و بەسەر هەموو گەلانی عێراقدا ، داهاتەکەی دابەش بکرێت .

 

چاودێڕانی سیاسیش لەمبارەوە ڕایان وایە ، ئەو بۆچوون و پێشنیارەی مالیکی زۆر جیاوازترە لە هەڵویستەکانی رابردووی ، هۆکارەکەشی تا ئیستا روون نییە

 

 

 

Back to top button