تەرمی دوو هاووڵاتییەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان ئێستا نەدۆزراوەتەوە
ئەو دوو هاووڵاتییەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە دوو رۆژ لە مەبەر بەهۆی بۆردوومانی فۆکەکانی تورکیاوە ، گیانیان لەدەستدا ، ئێستا نەدۆزراونەتەوە .
ئەو دوو هاووڵاتییەی رۆژهەڵاتی کوردستان ، لەسنوری خواکورک لەنێوان نازداری داخی و چیای شاکیو شەهید بوون بە هۆی بەردەوامی چاودێری فڕۆکەکانی تورکیا ،لەشوێنی بۆردومانەکە ماونەتەوەو خەڵک لەترسی بۆردومانەکان نەیانتوانیوە بچنە سەر تەرمەکانیان
.
هەرچەند ئەم ئێوارەیەش خزم و کەسوکاریان لەهەرێمی کوردستان لەڕێگای لۆلان و خنێرە لەهەوڵی دۆزینەوە هێنانەوەی تەرمەکانن، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوچەکە لەژێر چاودێری بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیایە و هەڵکەوتەی ئەو ناوچەیەش شاخاوی و دوورە دەستە نەتواندراوە خۆیان بگەێننە سەر تەرمەکان .