خواردنی خورما لە پێنچ نهێنی بزانە

خورما یەكێكە لەو ڕووەكە شیرینانەی لە شوێنە گەرمەكاندا دەڕوێت و كەسانێكی زۆر حەز بە خواردنی دەكەن، پسپۆڕانی تەندروستی چەندین توێژینەوەیان لەسەر ئەم ڕووەكە ئەنجامداوەو چەندین سودیان بۆ لەشی مرۆڤ ئاشكرا كردووە، بریتین لەمانەی خوارەوە:-

1. پسپۆڕە خۆراكییەكان باس لەوە دەكەن خورما سوودی بۆ ئەو كەسانە هەیە كە كەمخوێنن و ڕێژەی ئاسن لە خوێنیاندا كەمەو كێشەی تەندروستی ڕیخۆڵەكانیش كەمدەكاتەوە.

2. خورما سوودێكی زۆری بۆ گەدە هەیەو كرداری هەرس خێرا دەكات و ڕێگری لە توشبوون بە قەبزی دەكات، هەروەها لەش لە میكرۆبە ژەهرە زیان بەخشەكان پاكدەكاتەوە.

3. ئەم ڕووەكە شیرینە بەرگری لەش دژی خانە شێرپەنجەییەكان بەهێز دەكات و ڕێگری لە گەشەی خانەكانی دەگرێت، هەروەها سوودی بۆ كەئەندامی هەناسەدان هەیەو هەناسە توندی كەمدەكاتەوە.

4. پسپۆڕەكان داوا دەكەن خورما لەگەڵ شیردا بخۆن، چونكە بەیەكەوە چەندین سوودی بە لەش دەگەیەنن و مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزن.

5. پسپۆرانی بواری تەندروستی دەڵێن: خواردنی خورما بەپێی بەرنامە كاریگەری دەبێت بۆ لەناوبردنی بەردی گورچیلە.

Back to top button