ئەدهەم بارزانی: كوردستان پێویستی بەرێككەوتنی سیاسیی هەیە
خواكوڕك
دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان گەڕێكی دیكەی گفتوگۆیی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی دیكە دەستپێكرد, وا بریارە جارێكی تر سەردانی لایەنە سیاسیەكان بكاتەوە, سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە پاریزگای سلێمانی لە دیمانەیەكی ئاژانسی ئەنادۆڵ پێشبینی كرد كە هەفتەی ئایندە گەڕێكی تری دانوستاندن لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و لایەنە یاسییەكان دەست پێ بكاتەوە.
شێخ ئەدهەم بارزانی بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە پارێزگای سلێمانو هەلەبجە لەبارەی ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی هەیكەلی سەرۆكایەتی حكومەت و شێوازی پێكهاتەی نوێی حكومەت ڕایگەیاند:” ئەوەی گرنگە رێكەوتنی سیاسی هەبێت لە نێوان لایەنە سیاسیە سەرەكییەكان لە پرۆسەی سیاسی دا لە كوردستان, ئەوانەی جومگە سەرەكییەكانی دەسەڵاتیان لە دەستە چ وەك سەرۆكایەتی هەرێم یان سەرۆكایەتی وەزیران و پەڕلەمان بێت, ئەو ڕێكەوتنە سیاسییە لە نێوان ئەمانەدا گرنگە.
لە بەشێكی دیكەی ئاخافتنەكەیدا شێخ ئەدهەم بارزانی گوتی:” گۆڕینی حكومەت و هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و دامەزراندنەوەی حكومەتێكی تر كاتی زۆری دەوێت و ئێمەش كاتی كەممان لەبەردەستە و كەممان ماوە بۆ هەلبژاردن، خۆئەگەر ئەم دۆخەی ئێستا كە هەیە لە كوردستان بەردەوام بێت, تا هەڵبژاردنێكی تر ڕەنگە كێشەیەكی وا دروست نەكات