ئەڵمانیا حزبوڵای لوبنانی خستە لیستی تیرۆرەوە

هۆرست زیهۆفەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە كه‌ چالاکییەکانی حزبوڵڵای قەدەغە کردووە و رێکارەکانی پۆلیس دەستیانپێکردووە و یاسا سەروەر دەبێت.

رۆژنامەی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، ئەو گروپە نزیکەی 1050 ئەندامی هەیە.

هەروەها پۆلیسی ئەڵمانیا زیاتر تیشک دەخەنە سەر شارەکانی بەرلین، دۆرتمۆند، برێمێن و مونستێر بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئەندامانی ئەو رێکخراوە لوبنانیە.

حزبوڵڵای لوبنانی میلیشیایەکی چەکداریی شیعەمەزهەبە. حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری ئەو میلیشیایە بەردەوام رایدەگەیەنێت، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران چەک و پارەی حزبەکەی دابین دەکات.

Back to top button