پێنج حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند پێنج حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمارکران.

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، پیاوێک تەمەن 49 ساڵ و دوو ئافرەتی تەمەن 23 و 14 ساڵان لە قەزای سۆران گەڕەکی 26 گوڵانن.
تووشبووی چوارەم پیاوێکی تەمەن 67 ساڵ لە ناحیەی سمیلان.

تووشبووی پێنجەم کوڕێکی تەمەن 18 ساڵ لە تەلار سیتی لە ناحیەی کەسنەزان لە هەمان خێزانی تووشبووی پێشووە.

ھەموو توشبووەکان بەرکەوتەی تووشبووەکانی پێشوون.
وەزارەتی تەندروستی
30 نیسان ٢٠٢٠

Back to top button