لە قەزای دەشتی هەولێر پیاوێك لە ماڵی زاواکەیدا خۆی و کچەکەی دەکوژێ

لە قەزای دەشتی هەولێر، پیاوێکی لەدایکبووی ١٩٧٥ بە نارنجۆک خۆی و کچەکەی کوشتووە.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ قه‌زای بنه‌سڵاوه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر پیاوێك به‌ناوی ” دلێر عه‌لی” به‌ نارنجۆك هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر ماڵی زاواكه‌ی و له‌ ئاكامیشدا كۆتایی به‌ ژیانی خۆی و كچه‌كه‌ی هێنا.

به‌ پێی زانیارییه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كان، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی خێزانیه‌وه‌ له‌ قه‌زای بنه‌سڵاوه‌ خه‌زورێك هه‌ڵده‌كوتێته‌ سه‌ر ماڵی كچ و زاواكه‌ی وله‌ ئاكامدا خۆی و كچه‌كه‌ی ده‌كوژێت.

هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كان له‌ كاتی ڕووداوه‌كه‌دا ، زاواكه‌ی به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕاده‌كات.

Back to top button