لەكەركوك پێنج كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بوون

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك پێنج حاڵەتی نوێی كۆرۆنای راگەیاند و كۆی توشبوان لەو پارێزگایە گەیشتە 33 كەس.

لەراگەیەندراوێكدا تەندروستی كەركوك ئاماژەی بەوەكردووە، لەدەرئەنجامی پشكنینە نوێیەكان پێنج حاڵەتی نوێی كۆرۆ لەكەركوك تۆماركراوەو بەوەش كۆی توشبوان لەو پارێزگایە گەیشتوەتە 33 كەس.

رونشیكردوەتەوە، تائێستا لەكۆی 33 كەسی توشبوو، 26یان چاكبونەتەوەو دووانیشیان گیانیان لەدەستداوەو پێنجیشیان لەنەخۆشخانەی تایبەت بەكۆرۆنا چارەسەر وەردەگرن.

Back to top button