ژمارەی چاکبونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا یەك ملیۆن كهسی تێپەڕاند
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبونەوە لە سەرانسەری جیهاندا یەک ملیۆنی تێپەڕاند، بەپێی داتا تەندروستییە جیهانییەکان تا ئێستا سێ ملیۆن و ٢٢١ هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.
هەروەها لەو ژمارەیەش یەك ملیۆنیان چاکبونەتەوە و ٢٢٨ هەزار و ٢٥٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی رێزبەندی وڵاتان ئەمریکا یەکەم وڵاتە بۆ زۆری ژمارەی توشبوان و تا ئێستا یەک ملیۆن و ٦٤ هەزار کەس لەو وڵاتە توشی ڤایرۆسەکە بوون.