وه‌زیری په‌روه‌رده و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی داخلكردنی سه‌رجه‌م قوتابییانی پۆلی 12 ده‌ده‌ن
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئاماده‌كاریمان بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ كردووه، ئه‌گه‌ر هیچ بارودۆخێكی نائاسایی نه‌یه‌ته پێش، دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كرێن.
ڕوونی كرده‌وه، هه‌ر كاتێك لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاری دا كه تێكه‌ڵبوون ئاساییه و قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه، ئه‌وا ئێمه‌ش خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
ئاماژه بهوهشكرا، له‌باره‌ی داخلكردنی قوتابیانی پۆلی 12یش پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری په‌روه‌رده بڕیار بده‌ن، بۆیه تا ئێسته بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان نه‌داوه، هه‌موو قۆناغه‌كان به‌بێ جیاوازی تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له 1/6 قۆناغی پله ناكۆتاكان تاقیكردنه‌وه‌كانیان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.