پۆمپیۆ : ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک ناهێڵێت ئێران دەست بکاتەوە بە چەک کڕین

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت تەنانەت لە دوای تەواو بوونی گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ، ئەمریکا ناهێڵێت ئێران چەکی پێشکەوتوو بکرێت .
گەمارۆکانی کڕینی چەک کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە سەر ئێراندا سەپابوو لە پاییزی ئەمساڵدا کۆتایی پێدێت .
لەمبارەوە رۆیتەرز دەنووسێت ، پۆمپیۆ لە درێژەدا گوتوویەتی ئێمە بە هاوکاری کردنی ئەنجوومەنی ئاسایش هەوڵی ئەوە دەدەیین پەرە بە درێژکردنەوەی گەمارۆکانی چەک کڕینی ئێران بدەیین ، ئەگەر هاتوو هیچ وڵاتێکیش پشتیوانی داخوازیەکانی ئێمەی نەکرد ئەو کات هەموو کارتەکان بە کار دێنین بۆ ڕێگری لە دەستپێکردنەوەی چەک کڕینی ئێران لە وڵاتان