تڕەمپ ھەڕەشە لە چین دەكات

دۆناڵد تڕەمپ لە دیدارێكی لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز جارێكی تر ھێرشی كردەوە سەر چین لەسەر كێشەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

تڕەمپ بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند خەریكی لێكۆڵینەوە و بەدەست خستنی بەڵگەن ئەگەر ساغ ببێێەوە چین دەستی لە پرسی ڤایرۆسی كۆرۆنا ھەیە ئەوا بە توندی سزای دەدەن و ھەموو ئەگەرێكیش ھەیە.

 

پێشتریش لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا  لە بری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستەواژەی ڤایرۆسی وو ھانی بەكارھێنا وەك ئاماژەی تێوەگلانی چین

Back to top button