پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوونیعمەت
سەرۆک بارزانی ، بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو نیعمەت خانی کچی حەمەئاغای ئاوڕەحمان ئاغای سلێمانی ، پەیامێک ئاراستە دەکات و داوادەکات ، بە لەبەرچاوگرینی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی پرسوی بۆ بەریوە نەچێت ، وێڕای سوپاسگوزاری خۆشی بۆ خەڵکی کوردستان سەرۆک بارزانی ڕادەگەیەنێت بەریوەنەچوونی پرسە ، تەنیا لەبەر پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیانە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی 4ـی 2020 خاتوو نیعمەت خانی كچی حەمەی ئاوڕەحمانئاغای سلێمانی و، خوشكی خوالێخۆشبوو نازدارخانی خێزانی ڕەحمەتی كاك ئیدریس، ئەمری خودای گەورەی بەجێ گەیاندووە و كۆچی دوایی كردووە.
وێڕای سوپاسگوزاریم بۆ هەموو خەڵكی كوردستان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێوشوێنەكانی وەزارەتی تەندروستی و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان، پرسەی خوالێخۆشبوو نیعمەت خان بەڕێوە ناچێت. داوا دەكەم لە ماڵەكانی خۆتان هەر كەس بە دوعا و خوێندنەوەی فاتیحە پرسە و هاوخەمی خۆتان دەرببڕن.
خودای مەزن پاداشی هەموو لایەك بدات و خوالێخۆشبوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
30ـی 4ـی 2020