وەزارەتی تەندروستی: هەشت توشبووی دیكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركرا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، هەشت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانكران.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، هەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، کە حەوت تووشبوو دانیشتووی گەرەکی سێتاقانە هەموویان بەرکەوتەی تووشبوێکی پێشووی تەلار سیتیە لە ناحیەی کەسنەزان کە لەنێویاندا سێ ئافرەت تەمەنەکانیان (٨٥)، (٤٣)، (٣٦) ساڵن و چوار منداڵ تەمەنەکانیان (١٢)، (١٠)، (٦)، (٥) ساڵن.
تووشبووی هەشتەم کوڕێکی تەمەن ١٩ ساڵ دانيشتووی قەزای سۆرانە و تا ئیستا سەرچاوەی بەرکەوتەی تووشبوونەکەی نادیارە.
وەزارەتی تەندروستی
٣٠ نیسان٢٠٢٠