شاندێکی باڵای سەربای عێراق سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە شاندێکی سەربازی لە هەفتەی داهاتوودا سەردانی هەولێر دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە .
شاندەکە بە سەرپەرشتی “عەبدولئەمیر یاروڵڵا “، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ،سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن .
هەر بەپێی ئەو هەواڵە وەڤدی عێراقی دەسەڵاتی تەواوی دراوەتێ هەماهەنگی دروست بکات لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هاوکات چەند پێشنیارێک ئاراستە دەکەن کە بریتین لە .
یەکەم لەو شوێنانەی بۆشایی هەیە لەنێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق بەهێزی هاوبەش پڕ بکرێتەوەو لێژنەی چاودێری بۆ دروست بکرێت.
دووەم ، لەسەر ئاستی هەواڵگری هەردولا پێویستە هاوکاری بکەن ، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە ژوری هەماهەنگی هەواڵگری دروست بکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە هەم پێشمەرگەو هەم سوپای عێراق ، تاکو ئێستاش هاوڕان لە سەر ئەوەی کە نابێت ئەو ناوچانەی لەنێوانیانە ، وەكو بۆشایی ئەمنی بمێننەوە و داعش تەراتێنیان تێدا بكات .