دۆناڵد ترامپ “دان كۆتس “وەكو بەڕێوەبەری دەزگای زانیاری نیشتمانی دەستنیشان دەكات
لەگەڵ ئەوەی كاتێكی كەمی ماوە بۆ دەست بەكاربوونی سەرۆكی هەلبژێردراوی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ لە ئێستادا سەرقالی پڕكردنەوەی پۆستەكانی كابینەی داهاتووی ئەمریكایە, میدیاكانی ئەمریكا رایانگەیاند سیناتۆرێكی بۆ بەڕێوەبەری دەزگای زانیاری نیشتیمانی دەسنتیشان كردووە.
دوو كاربەدەستی باڵای گواستنەوەی دەسەڵات ڕایانگەیاندووە سەرۆكی هەڵبژێردراو دۆناڵد ترامپ ڕۆژی پێنجشەممە سیناتۆری پێشووی ئەمەریكا” دان كۆتسی ” وەكو بەڕێوەبەری دەزگای زانیاری ئەمەریكا دەستنیشان كردوە، لە كاتێكدا دەستدەخاتە سەر ئەو دەزگا زانیارییەی كە زۆربەی جار خۆی ڕەخنەی لێگرتووە.
كۆتسی, تەمەن 73 ساڵ كەسێكی محافزكار (كونسرڤاتیڤ)خەڵكی ولایەتی ئیندیانایە كە بەم دواییانە خولیكی 6 ساڵی وەكو سیناتۆر تەواو كردووە. ئەو باڵیۆزی ئەمەریكا بوو لە ئەڵمانیا لە سەردەمی سەرۆكی ئەمەریكا جۆرج بۆش و ناودەنگێكی بەھێزی لە ناو كۆمارییەكان ھەیە .
كاربەدەستێكی دیموكرات كە ئاگادری كارەكان و ڕابوردووی كۆتسە ئەوی بە كەسێكی زۆر مەنتقی وەسف كرد. كاربەدەستێكی تریش كە شارەزای كاروباری زانیاری گۆڕیە گۆتسی وەك كەسێكی زۆر شیاوەو لە هەردوو وەسف كردوو گوتی زۆر ڕێزی لێدەگرن.