هەورە بروسکە بووبەهۆی گیان لە دەست دانی گەنجێکی دەڤەری ڕاپەڕین
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین باس لە مردنی هاووڵاتییەک دەکات بەهەورە بروسکە لە شارەدیی بێتواتەی سەر بە شارۆچکەی رانیە .
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەممە لە شارەدێی بێتواتە هاوولاتییەک بە ناوی محەممەد ئەحمە د حەسەن هەرتەلی بە هۆی لێدانی بروسکە گیانی لە دەست داوە .