حه‌سه‌ن كه‌عبی: سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی تاوتوێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌تی نوێی كازمی كرد

 

ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی تاوتوێكردنی پرۆگرامی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێرراو كرد.

له‌و باره‌وه‌ نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی كه‌عبی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ كه‌عبی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كرد بۆ تاوتوێكردنی پرۆگرامی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌ز‌یرانی ڕاسپێرراو كه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كردووه‌.

كازمی دوێنێ پرۆگرامی كابینه‌كه‌ی خۆی ڕوانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردو تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات چه‌ك به‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بێت و هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت سازبدات و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌كتیڤ بكات، له‌گه‌ڵ چه‌ند بڕگه‌یه‌كی دیكه‌دا.

كازمی به‌ڵێنیشی دابوو له‌ ماوه‌ی ده‌ستووری دیاریكراویشدا ناوی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات.

Back to top button