وەزارەتی تەندروستی: لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ١٤ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەلمەتەکانی گەڕان و پشکنین بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا درێژە پێدا،دەرئەنجامی پشکنینەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی راگەیاند.

بە پێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٤٠٦) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٤٣٩) هەولێر، (٤٦٩) سلێمانی، (٣٠١) دهۆك، (١٠) هەلەبجە، (٢١) ڕاپەرین، (١٦٦) سۆران دەرەنجام (٨) تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

• پارێزگای هەولێر (١٤) پۆزەتیڤ: کە حەوت تووشبوو دانیشتووی گەرەکی سێتاقانە هەموویان بەرکەوتەی تووشبوێکی پێشووی تەلار سیتیە لە ناحیەی کەسنەزان کە لەنێویاندا سێ ئافرەت تەمەنەکانیان (٨٥)، (٤٣)، (٣٦) ساڵن و چوار منداڵ تەمەنەکانیان (١٢)، (١٠)، (٦)، (٥) ساڵن.

 

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٦٦)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (٩٥٦١) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٦٤٨) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٤٥٢) لە هەولێر، (٢٤٩) لە سلێمانی، (٩٠٤) لە دهۆك، (٤٣) لە ڕاپەرین. وە (٧٩١٣) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (١٨٩) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا؛ (1406) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (439) هەولێر، (469) سلێمانی، (301) دهۆك، (10) هەڵەبجە، (21) ڕاپەرین، (166) سۆران  ئەنجام (14) تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

* پارێزگای هەولێر (13) پۆزەتیڤ: (4) پیاو تەمەنیان (67)، (49)، (19)، (18) ساڵ و (5) ئافرەت تەمەنیان (85)، (43)، (36)، (23)، (14) ساڵ و (4) منداڵ تەمەنیان (12)، (10)، (6)، (5) ساڵ کە 12 لە تووشبووەکان بەرکەوەی تووشبووانی پێشوون وە یەکیان سەرچاوەکەی نادیارە.

* پارێزکای سلێمانی (1) پۆزەتیڤ: پیاوێكی تەمەن (32) ساڵە، دانیشتووی شاری سلێمانیە، نەوە و بەرکەوتەی تووشبووێکی پێشووە

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٨٠) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٢٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٥٠) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣٠ی نیسانی٢٠٢٠

Back to top button