جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق: بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بڕیارێكی سیاسیه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان سیاسییه، نه‌ك ته‌كنیكی و یاسایی.
به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاندووه كه نووسراوێكی فه‌رمیمان كردووه بۆ حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و ئاماژه‌مان به نایاساییبوونی بڕیاره‌كه كردووه و داوامان كردووه به زووترین كات به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكرێت .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم زیاتر بۆ ئه‌و پرسه‌یه و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوون له ڕێككه‌وتنی ڕاده‌ستكردنی نه‌وت، كه حكوومه‌تی هه‌رێم پێشتر و ئێستاش ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ ڕاده‌ستكردنی نه‌وت به مه‌رجی شایسته و مافه‌كانی هه‌رێم پارێزراو بێت.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاندووه: زۆربه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان له ڕێگای په‌رله‌مانتاره‌كانیانه‌وه ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا تێك بچێت و شكستی چه‌ندین ساڵه‌یان له حكومڕانیدا دووچاری عێراقیان كرد بخه‌نه ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێم