فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی كوردستان پیرۆزبایی له سلێمانیه دهكات
بهبۆنی تێپهڕی 97 ساڵ بهسهر به پارێزگا بوونی پارێزگای سلێمانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهرلهمانی كوردستان پهیامێكی پیرۆز بایی ئاراستهی سلێمانی دهكات
له پیرۆزباییهكهی فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی كوردستاندا هاتووهسلێمانی دیرۆکێکی پڕ لە شانازی و سەروەری هەیەو شایەنی ئەوەیە باشترین خزمەتبکرێت و نەبێتە قوربانی هیچ کەس و لایەنێک و کار بۆ ئەوە بکرێت دیسان چەشنی جاران شەوق بداتەوە.
ههروهها فراكسیۆنی پارتی راشیگهیاندووه كه وەک فراکسیۆنی پارتی پاڵپشتی هەر کارێکی باش دەکەین کە ئامانجەکەی خزمەتی سلێمانییەو دژایەتی پێچەوانەکەی دەکەین.
دهقی راگهیاندراوهكهی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان
۹۷ ساڵەی بە پارێزگابوونی شاری سلێمانی پیرۆز
۹۷ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر بە پارێزگابوونی شاری سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیری، ۹۷ ساڵ پڕ لە خەبات، بەرەنگاری لە ستەم، قوربانیدان و سەرمەشقبوونی بزاوتی ڕۆشنبیری.
سلێمانی دیرۆکێکی پڕ لە شانازی و سەروەری هەیەو شایەنی ئەوەیە باشترین خزمەتبکرێت و نەبێتە قوربانی هیچ کەس و لایەنێک و کار بۆ ئەوە بکرێت دیسان چەشنی جاران شەوق بداتەوە.
وەک فراکسیۆنی پارتی پاڵپشتی هەر کارێکی باش دەکەین کە ئامانجەکەی خزمەتی سلێمانییەو دژایەتی پێچەوانەکەی دەکەین.
فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان
۳٠/٤/۲٠۲٠