سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رخۆشی له سه‌رۆكی هه‌رێم و كه‌س و كاری نیعمه‌ت خان حه‌مه ئاغا ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نیعمه‌ت خانی حه‌مه‌ئاغا كه ده‌كاته پووری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد، مه‌سرور بارزانی له رێگای په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیه‌وه په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و بنه‌ماله‌ی نیعه‌ت خانكرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، بە بۆنەی کۆچی دوایی نیعمەت خانی کچی حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای سلێمانی ، پرسە و سەرەخۆشی لە رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کاک سالار و کاک شاسوار کرد .
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی دەربڕی و هیوای خواست خوای مەزن خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.