تا ئێستا دەزانی بۆچی فڕۆكە بەسەر هەوردا دەڕوا

خواكوڕك
كاریگەری و ھۆكارەكانی ھەورە تریشقە, تەنها لە چوار چێوەی ئاسمانەوە نیە تەنانەت زۆر كات تیشك‌و دەنگی بە شێوەیەك دەگاتە زەوی كە مەترسی گیانی‌و ماڵی لێدەكەوێتەوە, هەر ئەمەش بە هۆكارێك دادەنرێت كە فڕۆكە بەسەر هەوردا دەڕوات, چونكە تیشكی هەورەترشقە كاردانەوە لەخۆبەتاڵكردنەوەی ئەلكترۆنیك بەسەر فرۆكەوە دروست دەكات.

‎هەریەكێك لەئێمە تیشكی هەورە بزیسكه (ھەورە تریشقە)بینیوە لەدوور و نزیك،لەكاتی لێكدانی هەورەكان ئەو ئەلكترۆنە بریسكەدارە دروست دەكات و رادەكشێتە ناو زەوی. بەلام كەس هەستی بەوەوە نەكردبوو،كەوا هەندێجاریش كاردانەوەی لەزەویەوە بۆ ئاسمان و بەرگی بۆشایی هەوا پربكاتەوە!. تا ئەو كاتەی كەفرۆكەوانێك لەسەر هەورەوە لەكاتی فرینی فرۆكەكەدا چاوی بەتیشكی بروسكەكە دەكەوێت،..بەلام تا یاوەرەكەی ئاگاداركردەوە و تیشكەكە تەواو دەبێ. ئیتر بروای پێناكەن.
‎بەلگەنەویستە كەئەو بروسكەی كەلەزەوی بەرزدەبێتەوە،هەرهەمان بەرپەرچدانەوەی پربوونی زەوی لەئەلكترۆن و ناردنەوەی بەرەو ئاسمانە،بۆیە چەندین فرۆكەوانیتر بەهەمانشێوە هەمان كارەساتیان بینیوە و گێراوەتەوە. هەر ئەم دیاردەش دەبێتە هۆی تەقینەوەی فرۆكە بەئاسمانەوە. جا هەمیشە كەفرۆكەیەك لەئاسماندا لەسەرسكرینی رادار وندەبێ،یان ناتوانن پەیدای بكەنەوە،ئەوا بەهۆی تەكنیكی هونەریان لەپالخستوە. بەلام ئیمرۆ عەقلی تەكنەلۆژی دەزانێ كەهۆكارەكەی رەنگدانەوەی بروسكە كەلەزەویەوە بەرزدەبێتە بۆ بۆشایی بەرگی زەوی لەئاسماندا،بەئینگلزیەكەی پێیدەڵێن [سپراید].
‎بەداخەوە تاكو ئێستا زانستی تەكنەلۆژی نەیتوانیوە پێشبینی بەرلەو چركەساتە بكەن،تاكو فرۆكەوانەكان ئاگاداربكەنەوە،لەروانگەیەكی ترەوە نایانەوێ مەترسیش بخەنە ناو مێشكی گەشتكەرانی هێڵی ئاسمانی نەوەك بازرگانی هێڵی فرۆكەوانی دابەزێت،كەزیان بەسەرمایەی نێودەوڵەتی دەگەیەنێت.

Back to top button