راگه‌یاندراوێك له‌ لێژنەی باڵای رووبەرو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئاینی و هاووڵاتیان داوایان ئاراسته‌ی لێژنەی باڵای رووبەرو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا كرد بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان، لێژنه‌یی باڵا رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایده‌گه‌یێنێت كه‌  وای تاوتوێ کردنی ئەم بابەتە لەنێوان لێژنەی باڵای کۆرۆنا و بەڕێزان وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی وەزیری و ئەوقاف وکاروباری ئایینی وپارێزگارەکان ، بەباش نەزانرا دەرگای مزگەوتەکان لەم کاتەدا بکرێتەوە.

ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی لێژنەی باڵای رووبەرو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

مامۆستایانی ئایینی بەڕێز ھاوڵاتیانی ئازیز

دوای داواکاری ئێوەی بەڕێز دەربارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لەمانگی رەمەزانی پیرۆز و دوای تاوتوێ کردنی ئەم بابەتە لەنێوان لێژنەی باڵای کۆرۆنا و بەڕێزان وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی وەزیری و ئەوقاف وکاروباری ئایینی وپارێزگارەکان ، بەباش نەزانرا دەرگای مزگەوتەکان لەم کاتەدا بکرێتەوە ، لەبەر ئەم سێ ھۆکارانەی خوارەوە:

یەکەم ”
چەند حالەتێکی نوێ ی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشارەکانی ھەرێم تۆمار کراوە، بۆیە نامانەوێ ئۆباڵی زیاترو زۆرتر تەشەنەکردنی پەتاکە بکەوێتە ئەستۆی مامۆستایانی ئایینی و مزگەوتەکان

دووەم”
بۆ دروست نەبوونی جیاوازی پاراستنی کۆدەنگی دەرنەچوون لە ئیجماع رای زانایانی ئایینی بەڕێزو ئەنجومەنی باڵای فەتوا بریارەکە سەرجەم مزگەوتەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

سێیەم ”
ئەمە بابەتێکی تەندروستیە نابێت کەس پێ ی وابێ بەسیاسی کراوە،

بەپێچەوانەوە خۆجیاکردنەوەو دەرچوون لە بریاری لێژنەی باڵا و دەستە جەمعی ھەرێمی کوردستان دەبێتە جیاوازی و جیاکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی .

بۆیە داواکارین ئارام بگرن تاکو ( ١٠⁄ ٥ ) نوێژو عیبادەت و خواپەرستی لە ماڵەکانمان بەرێوەببەین

لێژنەی باڵای رووبەرو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
٣٠⁄٤⁄٢٠٢٠

Back to top button